ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

لیڤاندۆڤسکی ستایشی گوندۆگان دەکات

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرە و هێرشبەری بارسێلۆنا، بە یاریی کردن لە تەنیشت گوندۆگان دڵخۆش و رازییە.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانانی ئەوروپا، لە یاریگای خۆی میوانداری ناپۆلی ئیتاڵی کرد و توانی بە ئەنجامی 3-1 بەرامبەر ئەم تیپە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و خۆی بگەیەنیتە قۆناغی داهاتوو.

لەم یارییەدا لیڤاندۆڤسکی جارێکی دیکە توانی بە درێسی بارسێلۆنا گۆڵ بکات و گۆڵی سێیەمی یانەکەی کرد و سەرکەوتنی بارسێلۆنای مسۆگەر کرد.

ئەم ئەستێرە پۆڵەندییە دوای یارییەکە لە گفتوگۆیەکدا سەبارەت بە یارییەکە لەگەڵ رۆژنامەنووسان گوتی:

لە گێمی یەکەمدا ئەگەر کەمێک سەبرمان زیاتر بوایە و دوو سێ پاسی دیکەمان بکردایە، دەرفەتمان بۆ دەڕخسا گۆڵی سێیەمیش بکەین و هەر لە گێمی یەکەم سەرکەوتنمان مسۆگەر بکەین. دەبێت کار لەسەر باشترکردنی ئەم بابەتە بکەین بۆ ئەوەی بەهێزتر بین و زووتر ئەنجامەکان یەکلایی بکەینەوە.

لیڤا لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

لە سەرەتای گێمی دووەمدا بۆشایی لە نێوان یاریزانانی ناپۆلیدا هەبوو کە ئێمە بە باشی بینیمان و ئەو هەلەمان قۆستەوە. یاریزانە یەدەگەکانی وەک سێرجی رۆبێرتۆ زۆر کاریگەر بوون. سێرجی هەمووکات بە تۆپەوە یان بەبێ تۆپ لە جوڵەدایە و هەوڵدەدات فشار بخاتە سەر یاریزانانی بەرامبەر.

پێش دەستپێکردنی قۆناغی 8ی چامپیۆنزلیگ بۆ ئێمە گرنگە یاریزانە پێکانەکان بگەڕێنەوە و بێگومان هیچ یاریزانێکی دیکەی پێکهاتەی ئێستا تووشی پێکان نەبێت.

بە ستایشی ئاستی گۆندۆگان لە بارسا دەڵێت:

گوندۆگان یاریزانێکە کە دەتوانیت لە تاریکیشدا یاری لەگەڵ بکەیت. جێگیر بوونی لە شوێنە پێویستەکان بۆ ئێمە گرنگترین شتە. ئەو نیشان دەدات کە وەستانی پێویست باشترە لەوەی بە گەمژەیی لە یاریگادا رابکەیت.

ئەم بردنەوەیە بۆ تیپەکەی چاڤی گرنگترین بردنەوەیان بوو لەم وەرزەدا و بێگوومان ئێستا دەبێت چاوەڕوانی رکابەری داهاتوویان بکەین تاوەکوو لە وۆناغی 8 رووبەڕوویان ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button