ئه‌وروپاگرنگترین

سیمیۆنی: لاوتارۆ یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانی ئەوروپا

یاریگا –

دیێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی، راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، پێیوایه‌ لاوتارۆ مارتینێزی هاونیشتیمانی، هێرشبەری ئینتەرمیلان، یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانی ئەوروپا.

سیمیۆنی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان به‌رامبه‌ر ئینته‌رمیلان رایگەیاند، لاوتارۆ یاریزانێکی ناوازەیە، بەبێ گومان یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانی ئەوروپا، به‌رده‌وام مه‌ترسیه‌ بۆ تیپی به‌رامبه‌ر.

راهێنەرەکە دەڵێت، لە منداڵییەوە یاریزانێکی ناوازە بووە، لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئەمەی سەلماندووە و ئێستا لە ئینتەرمیلان دەیسەلمێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، شوێنی خۆی له‌ ئینته‌ر دۆزیوەتەوە، هەروەها راهێنەریش كاری باشی له‌گه‌ڵ كردووه‌، له‌گه‌ڵ شێوازی یاریکردنیدا دەگونجێت

لاوتارۆ لەم وەرزەدا لەگه‌ڵ ئینته‌رمیلان به‌شداری له‌ 35 یاریدا كردووه‌، توانیویه‌تی 26 گۆڵ تۆماربكات.

له‌ یاریی چوونی قۆناخی شازده‌ی چامپیونزلیگ یانه‌ی ئیته‌رمیلان به‌ تاكه‌ گۆڵێك له‌ ئاتلێتێكۆمه‌دریدی برده‌وه‌، ئه‌مشه‌ویش له‌یاریگای میترۆپۆلیتانۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button