چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئارتێتا: لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ وەک تیروپشک وایە

دەمانتوانی زۆربه‌ی كاته‌كان یارییەکە کۆنتڕۆڵ بکەین

یاریگا –

دوای ئەوەی ئارسناڵ سەرکەوت بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئارتێتا رایگه‌یاند، ساتێكی باوه‌رپێنه‌كراوبوو.

میکێل ئارتێتا راهێنەری یانەی ئارسیناڵ دڵخۆشی خۆی دەربڕی، دوای 14 ساڵ بۆ یەکەمجار سەرکەوتنیان بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەدەستهێنا.

ئارتێتا لە لێدوانێکیدا کە تۆڕی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، زۆر دڵخۆشم، ماوەی 14 ساڵە، نه‌مانتوانیوه‌ بگه‌ینه‌ ئه‌م قۆناخه‌، ماوەیەکی زۆرە بۆ یانەیەکی وەک ئارسیناڵ.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕاستی ناچاربووین بگه‌رێین بۆ دۆزینه‌وه‌ی وزەیەکی باوەڕپێنەکراو، هەموومان هەوڵماندا بۆ ئەوەی ئەو کارە ئەنجامبدەین و پێکەوە ئەوەمان کرد.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: کاتێک سەیری خاڵی سزا دەکەی، هەست بە دەمارگیرییەکی زۆر دەکەیت، هیوای باشترینیش دەخوازیت، بەڵام دەزانیت کە وەک تیروپشک وایە، رۆژێک پێشتر راهێنانمان له‌سه‌ر لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ کرد، هەمووان بەشدارییان کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، یاریکردن بەرامبەر پۆرتۆ قورس بوو، بردنه‌وه‌كه‌ ئاسان نه‌بوو، نه‌مانتوانی زۆربه‌ی كاته‌كان یارییەکە کۆنتڕۆڵ بکەین، ئەوان تیپێکی زۆر باشن.

ئارتێتا پەیامێکی بۆ هاندەرانی ئارسناڵ نارد، رایگه‌یاند، زۆر سوپاس ئێمە ئیوه‌مان خۆشدەوێت، زۆر ئەرێنی بوون، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو وزەیەی بۆ هاندانی ئێمه‌ پێشکەشتان کرد.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button