ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

سیمۆنی ئینزاگی باس لە رووبەڕووبوونەوەی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەكات

یاریگا –

سیمۆنی ئینزاگی، راهێنەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی باس لە رووبەڕووبوونەوەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00بە كاتی كوردستان ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئینتەر میلان بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لێدوانەكانی ئینزاگی پێش یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید:

ئێمە مێژووی ئینتەر میلان دەزانین، ساڵی رابردوو گەیشتینە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ و ئەمساڵ دەمانەوێت پێشكەوتن لە پاڵەوانییەتیەكەدا بەدەستبهێنین، با ئێستا واز لە سێریا ئەی بهێنین.

ناتوانم بزانم سیمیۆنی چی دەكات، ئەوان بە هەمان شێواز یاری دەكەن كە ئێمە یاری پێ دەكەین هەندێك جار گۆڕانكاری بەسەردا دێت، دەمانەوێت یارییەكی گرنگ ئەنجام بدەین و بەردەوامی بە گەشتەكەمان بدەین.

ئاتلێتیكۆ لە یاریگای خۆیدا جیاوازە، ئەگەر سەرجەم یارییەكان لە یاریگای خۆیدا یاری بكردایە لە ریزبەندی یەكەمی لالیگا بوو، لە كۆتا 28 یان 29 یاریدا تەنیا بە ئاتلێتیك بلباو دۆڕا، من ئەو یارییەم بینی و ئەوان شایستەی دۆڕان نەبوون، هەمووان بزانن كە ئاتلێتیكۆ مەدرید چیە و راهێنەرەكەیان كێیە.

یاری چوون لە یاریگای جیۆزێپی میازا بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئینتەر میلان كۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button