ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لێدوانەكانی چاڤی دوای بردنەوەیان لە ناپۆلی

یاریگا –

لێدوانەكانی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری بارسێلۆنا دوای بردنەوەكەیان لە ناپۆلی.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ناپۆلی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

گۆڵەكانی بارسێلۆنا لەلایەن فێرمین لۆپێز لە خولەكی 15 و جواو كانسێلۆ لە خولەكی 17 و رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی لە خولەكی 83 تۆمار كرا.

بەو بردنەوەیەش بارسێلۆنا توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لێدوانەكانی چاڤی دوای بردنەوەكەیان لە ناپۆلی:

ئێمە لە ریزی باشترین هەشت تیمی چامپیۆنزلیگداین، ئەمەش ئاسانە كە بڵێین شانازی بە یانەكەمانەوە دەكەین، رۆژێكی گرنگە بۆ هاندەرانانمان.

لە گێمی دووەمدا فێرمین ماندوو بوو، نەمانتوانی كۆنترۆڵی ناوەڕاستی یاڕیگا بكەین، دواتر گوندۆگانمان لەو جێگا دانا، كە بە یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی جیهان لە شوێنی خۆی دادەنرێت.

یاریزانەكان فشارێكی زۆریان لەسەر بوو، ئەمڕۆ بۆ ژیان و مردن یارییان دەكرد، پێموتن كە ئارام بن.

زۆر شانازی دەكەم و زۆر دڵخۆشم، پێموایە یەكێك لە خۆشترین ساتەكانمە وەك راهێنەری بارسێلۆنا، یەكێك لە باشترین یارییەكانمان ئەنجامدا لەو كاتەوەی لێرەم.

لە ئیتاڵیاش و لێرەش بارسێلۆنا لە ناپۆلی باشتر بوو، پێموایە زۆر بە شایستەیی گەیشتینە قۆناخی چارەكی كۆتایی.

هەموو ئەو ركابەرانەی كە دەگەنە قۆناخی چارەكی كۆتایی زۆر باشن و لە هەر حاڵەتێكدا و ركابەرەكەمان هەر كەس بێت ئێمە ركابەری دەكەین.

بردنەوەی چامپیۆنزلیگ لە بڕیارەكەت پەشیمانت دەكاتەوە؟

ئایندەم ناگۆڕێت، جارێكی تر پرسیارم لێ مەكەنەوە، وەڵامم هەمیشە وەك یەكە و ناگۆڕێت، وەرزی داهاتوو لە ناو هاندەرانەوە چێژ لە یاریگاكان وەردەگرم، بە شێوەیەكی جیاواز دەژیم.

رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بارسێلۆنا لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ دەبێتە میوانی ئاتلێتیكۆ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button