عێراقکوردستانیاریگا

یاریگا وادەی گەڕانەوەی ئاکام هاشم و ڕەوایوسف ئاشکرادەکات

دوای ئەوەی لە یاری ڕابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بەرامبەر یانەی دهۆک تووشی پێکان هاتن، ئاکام هاشم و ڕەوا یوسف لە یاری داهاتوو ناتوانن ئامادەبن.

یانەی هەولێر بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو14\3\2024 لە قۆناخی شازدەی جامی عێڕاق لە شاری بەغداد ڕووبەڕووی یانەی کەرخ ببێتەوە، هەر یەک لە یاریزانان ئاکام هاشم یاریزانی دڵی بەرگری و ڕەوا یوسف یاریزانی هێلی ناوەڕاست بە هۆی پێکانەوە ناتوانن لەم یاریە بەشداربن، تۆڕی وەرزشی یاریگا بەدواداچوونی وەردی لە سەر پێکانی هەر دوو یاریزان کرد و ئاکام بەمشێوەیە باسی پێکانەکەی خۆی کرد: دوای یاری دهۆک هەستم بە ئازارێکی زۆر کرد لە کڕکڕاگەکانم بۆیە بەخێرایی پەنام بردە بەر پشکنینی پزیشکی و دەرەنجام دەرکەوت تووشی پچڕانی کڕکڕاگەبووم، ئێستا لە قۆناخی چارەسەریدام بەڵی بۆ یاری ڕۆژی پێنج شەممە گەشت ناکەم لەگەڵ یانەکەم بەڵام بۆ یاری دواتری خولی ئەستێرەکانی عێڕاق ئامادە دەبم.

ڕەوا یوسف لە یاری نێوان یانەی هەولێر و دهۆک لە گێمی دووەم یاریگای جێهێشت بەهۆی پێکانەوە، دەربارەی دۆخی تەندروستی خۆی و پێکانەکەی ڕەوا بە تۆڕی وەرزشی یاریگای ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە نێو یاریگا هەستم بە ئازار کرد و نەمتوانی یاریەکە تەواو بکەم، دوای پشکنین دەرەنجام دەرچوو تووشی هەوکردن هاتووم لە ئەژنۆم کە زۆر مەترسیدار نیە بەڵام ناتوانم بۆ یاریەکەی کەرخ ئامادەبم و پزیشک ڕێنمایی چارەسەری پێداوم و پێشی گوتووم کە تەنها 15 ڕۆژ دووردەکەومەوە و دواتر دەگەڕێمەوە یاریگاکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button