ئیتاڵیا

ساری دەست لە راهێنەرایەتی یانەی لازیۆ دەکێشێتەوە

یاریگا –

ماوریزیۆ ساری دەست لە راهێنەرایەتی یانەی لازیۆ دەکێشێتەوە و ئەمڕۆ نامەی وازهێنانەکەی پێشکەشی یانەکەی کردووە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ماوریزیۆ ساری بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی لازیۆ بە بەرپرسانی یانەکەی راگەیاندووە و بڕیاریداوە واز لە راهێنەرایەتی یانەکە بهێنێت.

ساری (65 ساڵان) هاوینی 2021 ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی لازیۆی ئیتاڵی گرتە دەست و لەکۆی 137 یاریدا 65 بردنەوە و 42 دۆڕان و 30 یەکسانبوونی بۆ یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا بەدەستهێنا، کە پێشتر ساری راهێنەرایەتی یانەکانی ناپۆلی و یۆڤێنتۆس و چێڵسی و هێلاس ڤیرۆنا و ئیمپۆلی کردووە.

لازیۆ لەم وەرزە بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ لە پلەی نۆیەمی سێریا ئەی دێت و تیپەکەی ساری لە دوایین سێ یاریی بەرامبەر ئۆدینێزی و ئەیسی میلان و فیۆرێنتینا تووشی شکست بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button