ئیسپانیا

بارسێلۆنا دەستبەرداری دوو لە بەرگریکارەکانی دەبێت

یاریگا –

بارسێلۆنا بەنیازە لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا، دوو لە بەرگریکارەکانی بفرۆشێت.

بارودۆخی دارایی یانەی بارسێلۆنا و یاساکانی لالیگا و یوێفا وایکردووە هیچ بژاردەیەکی تریان نەبێت جگە لە فرۆشتنی چەند یاریزانێک لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوودا.

پێشتر زۆرێک لە سەرچاوە نزیکەکانی ئەم یانەیە و خاڤیر تیباس سەرۆکی لالیگا جەختیان لەوە کردبووەوە کە تاکە رێگە بۆ باشترکردنی بارودۆخی ئەم تیپە و هەلی گواستنەوەی یاریزانی نوێ، ئەوەیە کە بتوانن دەستبەرداری چەند یاریزانێکی گەورەی تیپەکەیان ببن.

ئێستا رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردۆتەوە، بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە باشترە دەستبەرداری دوو بەرگریکاری ناوەندی یانەکەیان لەنێوان ئەو بەرگریکارانەی کە هەیانە ببن و پێداچوونەوە بەو ئۆفەرانەدا بکەن کە بۆ کڕینیان دەخرێنەڕوو.

رۆناڵدۆ ئاراوخۆ و کۆبارسی دوو یاریزانن کە بارسا ئامادە نییە دەست بەرداریان ببێت چونکە ئەوان بەشێکن لە پڕۆژەی وەرزشی درێژخایەنی یانەکە. بەم شێوەیە جوڵس کوندێ، ئەندرێس کریستینسن، ئینیگۆ مارتینێز، ئێریک گارسیا و کلیمنت لێنگلێت ئەو بەرگریکارانەن کە گەر ئۆفەرێکی گونجاویان پێشکەش بکرێت یانەکە بۆ دانوستاندنەکان ئامادە دەبێت،

بابەتی زیاتر

Back to top button