ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ناپۆلی

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ناپۆلی.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ناپۆلی بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاری چوون لە نێوان هەردوو یانە لە یاریگای مارادۆنا بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

بۆ ئەو یارییە چاڤی لە تواناكانی هەریەك لە فێران تۆرێس، فرێنكی دی یۆنگ، بالدی، پێدری و گاڤی بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: كۆندی، ئاراوخۆ، كوبارسی، كانسێلۆ

هێڵی ناوەند: فێرمین لۆپێز، كرێستینسن، گوندۆگان

هێڵی هێرشبردن: یامال، لیڤاندۆڤسكی ، فێلیكس

 

بابەتی زیاتر

Back to top button