ئه‌مریکائینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد یارییەکی دۆستانە لەگەڵ یانەیەکی ئیسپانی دەکات

گەشتەکەی مانچێستەر یونایتد دوو هەفتە دەخایەنێت

یاریگا –

مانچێتسەر یونایتد یارییەکی دۆستانە لە سان دیێگۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ ریال بێتیس دەکات.

یارییەکە لە یاریگای سناپدراگن لە 31ی یۆلیۆ/تەمووزی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

مانچێستەر یونایتد لە گەشتی ساڵی رابردووی بۆ ئەمریکا، گەشتی سان دیێگۆ ی کرد و ئێریک تێن هاخ، مەشقەکانی لە یاریگای زانکۆی سان دیێگۆ کرد. بەر لەو یارییەش لە 27 یۆلیۆ/تەمووز لە یاریگای سۆفای لە لۆس ئانجلس، بەرامبەر ئارسیناڵ یاری دەکات.

دوای یارییەکە بێتیس، مانچێستەر یونایتد لە سێی ئۆگەست/ئاب لە یاریگای ویلیامس بڕایس لە کاڕۆلینای باشوور بەرامبەر لیڤەرپوول یاری دەکات.

ریال بێتیس کە لەلایەن مانوێل پێلێگرینی راهێنەرایەتی دەکرێت، لە پلەی حەوتەمی لالیگادایە و یەک خاڵ لە پلەکانی بەشدار لە خولەکانی ئەوروپاوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button