ئینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول و میسڕ لەسەر محەمەد سەڵاح رێککەوتن

''سەڵاح پشووی زیاتر دەدات''

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی میسڕ بە داواکاری لیڤەرپوول رازیبوو و محەمەد سەڵاح بانگهێشتی یارییەکانی ئەم مانگە ناکات.

سەڵاحی تەمەن 31 ساڵان لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا تووشی پێکان بوو و بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دابڕا.

دوای جێهێشتنی شاندی هەڵبژاردەی میسڕ و گەڕانەوەی بۆ لیڤەرپوول، بەرنامەیەکی تۆکمەی چارەسەری بۆ داڕێژرا و بەشداری یارییەکەی بەرامبەر برێنتفۆرد کر،د بەڵام جارێکی پێکانەکەی نوێ بووەوە.

پێنجشەممەی رابردوو لە یاری بەرامبەر سپارتا پراگ لە یۆرۆپالیگ، بەشداریکردەوە و دوێنێش لە گێمی دووەمدا ئامادەی یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی بوو.

هەرچەندە میسڕ هەڕەشەی بانگهێشتکردنی سەڵاحی کردبوو، ئەگەر بەشداری لە یارییەکانی بەر لە پشووی فیفا بکات، بەڵام لە کۆتاییدا بە داواکەی لیڤەرپوول رازی بوو.

لە پشووی یارییەکانی نێودەوڵەتیدا، میسڕ بەشداری جامی وینسیونایتد دەکات. کە لە ئیماڕات بەڕێوەدەچێت و هەڵبژاردەکانی تونس، کڕواتیا و نیوزیلاند بەشداری تێدا دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button