ئیسپانیا

ڤینیسیوس ئامارێکی نایابی تۆمارکرد

ڤینیسیوس جونیۆرز ئەستێرەی ریاڵ مەدرید خاوەنی زۆرترین بەشداری گۆڵە لە لالیگا  لە سەرەتای وەرزی  2021-2022 تا ئەمڕۆ.

ئێوارەی ئەمڕۆ ڤینی یەکەم گۆڵی یانەکەی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ تۆمارکرد، بەوەش  کۆی گۆڵ و ئەسیستەکانی گەیاندە 102 (61گۆڵ ، 41 ئەسیست). بەگوێرەی داتاکانی ئۆپتا لە سەرەتای وەرزی 2021 – 2022 تا ئەمڕۆ، هیچ یاریزانێک هێندەی ڤینی بەشداری گۆڵی راستەوخۆی نەکردووە لە لالیگا.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە بەرەو ئەوە دەچێت لە وەرزی ئەمساڵدا باشترین ئاماری خۆی لەگەڵ یانەکە تۆماربکات سەرەڕای ئەوەی پێکان بۆ ماوەیەک لە یاریگاکانی دوورخستەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button