ئاسیاسعودیە

رۆناڵدۆی دیاردە بۆ چ مەبەستێک سەردانی مەشق و راهێنانەکانی هیلالی کرد؟

یاریگا –

شەوی رابردوو رۆناڵدۆ نازاریۆ، ئەفسانەی بەڕازیلی، ئامادەی مەشقەکانی هیلال بوو لەگەڵ ئەندامانی ئەم یانەیە کۆبووەوە.

شەوی رابردوو هیلالی سعودی میوانداری رۆناڵدۆ لویز نازاریۆی بەڕازیلی، ئەفسانەی تۆپی پێی وڵاتەکەی و یاریزانی پێشووی ئینتەر و ریال مەدرید کرد کە نازناوی دیاردەی لێنراوە.

فەهد بن نۆفل، سەرۆکی هیلال پێشوازی لە ئەفسانەکە کرد و یاریزانانی هیلال بەتایبەت سێ ئەستێرەی بەڕازیلی ئەم تیپە، رێنان لۆدی، مایکل دێلگادۆ و مالکۆم، وێنەی یادگارییان لەگەڵ گرت و چەند خولەکێک لەگەڵ هاونیشتیمانەکەیان قسەیان کرد.

رۆناڵدۆ لە یاری کۆتایی جامی میسر کە دوێنێ لە یاریگای ئەوال پارک بەڕێوەچوو ئامادە بوو. یارییەک کە تیایدا ئەهلی بەرامبەر زەمالیک سەرکەوتنی بەدەستهێنا و جامەکەی بەدەست هێنا.

یانەی هیلال چەندین ڤیدیۆی کاتی سەردانییەکەی رۆناڵدۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) بڵاو کردەوە.

ساتی گەیشتنی رۆناڵدۆ بۆ مەشقەکانی هیلال:

رۆژنامەنووسی بەڕازیلی ساموێل ڤینانسۆ لە رێگەی ئەکاونتەکەیەوە لە پلاتفۆرمی “X” رایگەیاند کە هۆکاری سەردانەکەی رۆناڵدۆ لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی یانە سعودییەکان بووە سەبارەت بە داهاتووی ماتیۆس پێرێرا، یاریزانی یانەی هیلال کە بە خواستن بۆ کروزێرۆی بەڕازیلی یاریی دەکات.

ئەو دیاردەیە، ڕۆناڵدۆ، خاوەنی یانەی کروزیرۆیە، کە یەکێکە لە یانەکانی خولی پلە یەکەکانی بەڕازیل.

ئەو رۆژنامەنووسە بەڕازیلییە گوتی:

یانەی کروزیرۆ سەبارەت بە مانەوەی ماتیۆس پێرێرای یاریزانی ناوەڕاستی یانەکەی هەنگاوێکی لەم شێوەیەی ناوە، بەو پێیەی رۆناڵدۆ لە یانەکە نزیکە و لەگەڵ گابرێل لیما، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کروزیرۆ بەشێوەیەکی شەخسی بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ سەرۆکی یانە سعودیەکە کۆبوونەوە.

دیداری ئەستێرە بەڕازییلیەکانی هیلال لەگەڵ ئەفسانەی وڵاتەکەیان:

ستایشی رۆناڵدۆ سەبارەت سەرکەوتنەکانی هیلال:

لە کۆتاییدا بن نافڵ درێسێکی ژمارەی 9 هیلالی وەکوو یادگاری پێشکەش بە ئەفسانەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button