ئیسپانیاگرنگترین

بارسا لە گواستنەوەیەکی ئازاددا یاریزانێکی بایەرنی دەوێت

یاریگا –

دۆخە سەختی دارایی بارسێلۆنا ناچاری دەکات دوور بکەوێتە لە ئەنجامدانی گرێبەستی گەورە و، بەم هۆیەشەوە دەوێت سوود لەو یاریزانانە ببینێت کە ماوەی گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکانیان کۆتایی دێت و دەتوانن ئازادانە لەگەڵ ئامانجی داهاتوویاندا ڕێکک بکەون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، بارسا خواستی لەگواستنەوەی ئێریک ماکیسم چۆپۆمۆتینگی هێرشبەرت بایەرن میونخە و دەیەوێت هەر لەم هاوینەی کە گرێبەستەکەی لەگەڵ باڤارییەکان کۆتایی دێت، بیگوازێتەوە ریزەکانی بلاوگرانا.

لە زانیارییەکاندا ئەوەش هاتووە کە یانە کەتەلۆنیەکە لەم خواستەیاندا تەنها نین و رکابەریان زۆرە لە خولەکانی ئینگلیزی و ئیتاڵی و تەنانەت خولی سعودیشەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button