ئه‌وروپاگرنگترین

مۆرینهۆ باس لە قۆناخی داهاتووی دەکات

یاریگا –

جۆزێ مۆرینهۆ قسە لەسەر قۆناخی داهاتووی کاری راهێنەرایەتی دەکات و وا دیارە پەلەی نییە لە بڕیاردان وەک خۆی لە درێژەی باسەکەدا روونی دەکاتەوە.

راهێنەرە پورتوگالییەکەی پێشووی رۆما کە ئەم زستانە لە یانەکەی دوورکەوتەوە، بە سکای سپۆرتسی راگەیاند

دەمەوێت هەر بەیانی دەست بە کار کردن بکەمەوە ئەگەر بگونجێت، بەڵام ناشمەوێت بڕیاری هەڵە بدەم.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا لە باسی کارکردنی لەگەڵ رۆما، بە جۆرێک لە خۆرازیبوونەوە ئەو ئەزموونەی یاد هێنایەوە و وتی

رۆما نایاب بوو. لە ماوەی دوو ساڵدا دوو فیناڵی ئەوروپیمان ئەنجام دا. ئەوەش قورسە لەگەڵ یانەیەک کە پێشتر هەرگیز شتی وای نەکردبێت.

سەبارەت بە پلانی داهاتوویشی، سپێسەڵ وەن پەلەی نییە و ئاشکرای کرد

پێویستە چاوەڕێی دەرفەتی دروست بم.

پێش ئەم لێدوانەی، سەرچاوە جیاوازەکان ناوی مۆرینهۆی دەبەستەوە بە چەندین خولی جیاوازەوە، لەوانەی خولی سعودی، پریمەرلیگ دیسان لە ڕێگەی چێڵسیەوە و ریاڵ مەدریدیش بەدەر نەبوو لە دەنگۆیەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button