ئینگلتەراگرنگترین

مودریک وەڵامی داواکارییەکەی پاشا دەداتەوە و شۆکی دەکات

میخایلۆ مودریک خەونی پاشا دەهێنێتە دی

یاریگا –

لە ساڵی 2022 پاشا بە ناچاری لەگەڵ ماڵباتەکەی ئۆکراینایان جێهێشت و ژیانێکی نوێیان لە بەریتانیا دەستپێکرد.

بە هۆی فراوانبوون و بەردەوام شەڕ لە ئۆکراینا، باوکی پاشا بڕیاریدا بچنە بەریتانیا و ژیانێکی ئاسایی و پڕ لە هیوا بۆ پاشای کوڕی دابین بکات.

پاشا حەزی بە یاری تێنسی سەر زەوییە و یەکێکە لە هەوادارە سەرسەختەکانی میخایلۆ مودریک، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئۆکراینا و چێڵسی.

پاشای تەمەن 13 ساڵان زۆر حەزی بە بینینی مودریک بوو، نامەیەکی بۆ یاریزانە ئۆکرایناییەکە نارد کە ئەمە دەقەکەیەتی

کاتێک هاتمە بەریتانیا، زۆربەی بابەتەکان بەلای منەوە ناخۆش بوون، زۆر دەترسام و ناڕەحەت بووم، چونکە لە شوێنێکی نوێ بووم و شتەکان نامۆ بوون. کاتێک بینیم پەیوەندیت بە چێڵسی کرد، سەرنجی خۆم لەسەر ئەو یانەیە دانا، شتێکی زۆر خۆشە کاتێک یاریزانێکی ئۆکراینی لە چێڵسی دەبینم. لە کیێڤ زۆر تێنسم دەکرد، وەرزشی دڵخوازی منە، دەشزانم تۆش حەزت لە تێنسە.

کاتێک نامەکەی پاشا گەیشتە مودریک و ئاشنای چیرۆکەکەی بوو، بڕیاریدا ئیڤێنتێکی تایبەت بۆ پاشا رێکبخەن.

پلانەکە بەمشێوەیە بوو، تیمێکی رۆژنامەوانی داوایان لە پاشا کرد، چاوپێکەوتنێکی لەبارەی تێنسی سەر زەوی لەگەڵدا بکەن، بەڵام لە پڕ مودریک گەیشتە یاریگاکە و پاشای شۆک کرد.

پاشا لە دوای بینینی مودریک گوتی

زۆر سورپرایز بووم، هەرگیز بڕوام نەدەکرد، مودریک هاتووەتە لام، بەڕاستی یەکێک لە خۆشترین رۆژەکانی ژیانم بوو.

لەم وەرزەدا مودریک 28 یاری لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کردووە، پێنج گۆڵ و سێ ئەسیستی هەیە.

دووشەممە کاتژمێر 23:00 چێڵسی لە ستامفۆرد بریج میوانداری نیوکاسڵ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button