ئیسپانیاگرنگترین

دوو یاریزانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید گرێبەستەکەیان بۆ درێژتر کراوەتەوە

یاریگا –

یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید گرێبەستی دوو لە یاریزانەکانی نوێ کردووەتەوە و تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، سیزار ئازپیلیکوێتا پێشوەختە واژۆی کردووە لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تا هاوینی ٢٠٢٥.

فابریزیۆ نووسیوشیەتی کە ستیڤان ساڤیچیش بە هەمان شێوەی ئازپیلیکوێتا گرێبەستەکەی درێژتر کردووەتەوە.

یاریزانە ئیسپانییەکە هاوینی ٢٠٢٣ ڕووی کردە ئەتڵەتیکۆ مەدرید بە گرێبەستێک بۆ ماوەی یەک ساڵ پاش ١٣ ساڵ یاریکردن بۆ چێڵسی ئینگلیزی. هەرچی ساڤیچی مۆنتینگرۆیە یەکێکە لە دێرینەکانی یانەکە کە تا ئێستایس بەردەوامبێت نۆ ساڵە بەرگری لە درێسی لە رۆخی بلانکۆس دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button