ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانە گەورەکان بۆ کڤارا هاتوونەتە سەر هێڵ

یانەیەکی ئیسپانی و فەرەنسی چاودێری یاریزانە جۆرجییەکە دەکەن

یاریگا –

خڤیچا کڤاراتسخێلیا، یاریزانی جۆرجی و ناپۆلی ئیتاڵی لەلایەن بارسێلۆناوە داواکراوە.

سەرەڕای بەسەرچوونی گرێبەستی کڤارا لە هاوینی ساڵی 2027، ماموکا جوگێلی، بەڕێوەبەری کارەکانی کڤارا بە رۆژنامەی گازێتا دێلۆ سپۆرت-ی راگەیاندووە، لە مانگی مایس/ئایاری داهاتوودا، بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی کڤارا دەدرێت.

ئێستا لەبارەی داهاتووی کڤارا، قسە لەگەڵ ناپۆلی دەکەین، چاوەڕێ دەکەین دۆخەکە بە کوێ دەگات، ئەگەر یانەیەکی دیکە ئۆفەرێکی پێشکەشی ناپۆلی کرد و نەیتوانی رەتیبکاتەوە، رەنگە یانەکە جێبهێڵێت. ناتوانم باسی ژمارەی دیاریکراو بکەم، چونکە دی لاورێنتیس (سەرۆکی یانە) بڕیاری کۆتایی دەدات. هەموو شتێک لە کۆتایی مانگی پێنجی ئەمساڵ روون دەبێتەوە.

هەرچەندە باوکی کڤارا لە چەند رۆژی رابردوودا روونیکردەوە، کوڕەکەی هیواخوازە لە ناپۆلی بمێنێتەوە، بەڵام ئێستا یانەکانی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان لە نزیکەوە چاودێری دۆخی یاریزانە جۆرجییەکە دەکەن، بۆیە ناپۆلی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی چوونە دەرەوەی کڤارا بە دوورنازانێت، بەڵام تەنیا بە مەرجی پێشکەشکردنی ئۆفەری گونجاو.

ناپۆلی لە سێریا ئەی خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە، لە سەرەتای ئەم هەفتەیە بە ئەنجامی 2-1 لە یوڤێنتوسی بردەوە و سبەی هەینی میوانداری تۆرینۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button