ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ریال مەدرید ژمارەیەكی مێژووی بە ناوی خۆی كرد

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ژمارەیەكی مێژووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بە ناوی خۆی كرد.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری لایپزیگی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

تاكە گۆڵەكەی یانە شاهانەكە ڤینیسیۆس جونیۆر بە ئەسیستی جود بێڵینگهام لە خولەكی 65ی یارییەكەدا تۆماریكرد.

یانە شاهانەكە بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بەوەش ریال مەدرید بوو بە یەكەم یانە لە مێژوودا بتوانێت 39 جار بگاتە قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

تا ئێستا هەریەك لە یانەكانی پاریس سانجێرمان، بایرن میونشن، مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید خۆیان گەیاندووەتە قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button