ئه‌وروپاگرنگترین

ڤیدیۆ: بالۆتێلی لە ژووری جلگۆڕینی یاریزانان تەرەقە دەتەقێنێت!

جاری یەکەم نییە بە یاریی ئاگرین بەزم بنێتەوە!

یاریگا –

ماریۆ بالۆتێلی بەردەوامە لە هەڵسوکەورتە سەیروسەمەرەکانی و ئەم جارە لە تورکیا بە کارێکی نامۆ هاتەوە بەر باسی میدیاکان.

ماریۆ کە ساڵی پار وەک یاریزانی ئازاد رووی کردە ئەدەنە سپۆرتی تورکی، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە زۆرێک لە میدیاکان بڵاویان کردووەتەوە، لە ژووری جل گۆڕین خۆی لە هاوتیمیەکانی مەڵاس داوە بۆ تەقاندنی تەرەقە. هەرواش دەکات، گوێچکەی خۆی دەگرێت و فڕێی دەداتە ناوەڕاستی ژوورەکە و یاریزانەکانی پێ دەترسێنێت و خۆیشی وا پیشان دەدات ئەو نەبووە!

بەزمەکەی بالۆتێلی بە ڤیدیۆ:

پێشتریش ساڵی ٢٠١١ ئەو کاتەی هێشتا یاریزانی مان سیتی بوو، بەهۆی یاریکردن بە یاری ئاگرینەوە لەگەڵ هاوڕێیەکی باڵەخانەکەی ئاگری گرت و خۆیان بە سەلامەتی لێی دەرچوون و ڕووداوەکە دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

هێرشبەرە ئیتاڵییەکەی ئێستای ئەدەن، ماوەی پێنج ساڵە و بە دیاریکراوی لەوەتەی ساڵی ٢٠١٩ تا ئێستا شەش یانەی جیاوزی تاقی کردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button