ئیتاڵیا
فەرمی: ڕۆنالدۆ بۆ یاریەكەی سبەینێ دوورخرایەوە
یاریگا- كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە دەرەوەی لیستی یاریزانەكانی یوڤێنتوس دایە بۆ یاریەكەی سبەینێیان بەرامبەر لیتچی.
وا بڕیارە سبەینێ كاتژمێر 4 یانەی لیتچی میوانداری یانەی یوڤێنتوس بكات لە هەفتەی نۆیەمی خولەكەدا.
ساری ڕاهێنەر بڕیاریدا پشوو بە ئەستێرەی یانەكەی بدات و لە لیستەكە دووریبخاتەوە.
خانمە پیرەكە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵی گرتووە بە كۆكردنەوەی 22 خاڵ بە جیاوازی خاڵێك لەگەل ئینتەر میلانی دووەم.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یوڤی:
گۆڵپارێز: چیزینی ، بۆفۆن ، بینسۆجلیۆ
هێڵی بەرگری: دی چیلۆ، دی لیخت، ئەلێكس ساندرۆ، بۆنۆچی ، ڕۆگانی، دیمیرال
هێڵی ناوەند: پیانیچ ، خزیرە، ماتویدی، ئیمیری كان، ڕابیۆت، بینتانكور
هێڵی هێرشبردن: كوادرادۆ، دیبالا، هیگواین، بێرناردێسكی، ئۆلیڤێری، هان.