چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئەنچیلۆتی باسی کاردانەوەکانی بێڵینگهام و ناوبژیوانەکەی یاریی لایپزیگ دەکات

یاریگا –

ئەنچیلۆتی پێش یارییه‌كان بیر بەرامبەر لایپزیگ دەڵێت :’بیر لە ناوبژیوانی یارییەکە ناكه‌مه‌وه‌ و ده‌بێت بۆ یاری سبه‌ی به‌ باشترین شێوه‌ ئاماده‌بین’.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ڕیال مەدرید له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی لەبارەی یارییەکەی سبەی چوارشەممە بەرامبەر لایپزیگ لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی چامپیونزلیگ ده‌ڵێت :’دەبێت سبەی باشترین وەشانی خۆمان نیشانبده‌ین، هێشتا هیچ شتێک کۆتایی نەهاتووە، مه‌ترسی لایپزیگ ده‌زانین و ئاماده‌ین ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین، ئارامم، پێم خۆش نییە پێش یاخود دوای یارییەکان بیر لە ناوبژیوان بکەمەوە، ته‌نها بیر له‌ ئاستی یاریزانه‌كانم ده‌كه‌مه‌وه‌’.

ئاماژەی بەوەشکرد ‘خاڵی سەرەکی ئەوەیە کە یاریزانی زۆر باشم هەیە کە کوالیتیان زۆر باشه‌، دەیانەوێت فێربن و پێشبکەون و بەشێک بن لەم یانەیە، ئەوان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی ئاستێکی باش پێشکەش بکەن و یارمەتی تیپەکە بدەن’.

سەبارەت بەو کارتە سوورەی بێڵینگهام لە یاریی ڤالێنسیا وەریگرت، راهێنەرەکەی ڕیال مەدرید گوتی ‘من لەسەر هیچ بابه‌تێك قسەم لەگەڵ نەکرد، کارتە سوورەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا لەبەر ئەوە بوو کە هەستی بە کەمێک بێزاری کرد، بەڵام سوکایەتی بە ناوبژیوانی نەکرد’.

سەبارەت بە بژاردەی بەرگری بۆ یاری بەرامبەر لایپزیگ، راهێنەرە ئیتاڵییەکە له‌ وەڵامدا گوتی، ناچۆ سبەی یاریزانی سەرەکی بێت، بەڵام ئامادە نیم پلان و پێکهاتەی خۆم ئاشکرا بکەم’.

ئەنچیلۆتی لە کۆتایی لێدوانەکانیدا دەڵێت: کارەکام زۆر خۆشدەوێت، بەتایبەت لێرە لە ریال مەدرید،چونکە زۆر بۆنە هەیە کە دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بكه‌یت، ریال مه‌درید باشترین یانه‌ی جیهانه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button