ئینگلتەرا

ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ تووشی پێکان بوو

یاریگا –

گابرێل مارتینێلی، ئەستێرەی ئارسیناڵ لە شەوی بردنەوە شیرینەکەیان بەرامبەر شێفیڵد یونایتد، تووشی پێکان بوو.

شەوی رابردوو لە هەفتەی 27ی پرێمەرلیگدا، ئارسناڵ رووبەڕووی شێفیڵد یونایتد بووەوە و توانی بە شەش گۆڵی بێ وەڵام لەم تیپە بباتەوە.

لەم یارییەدا خوێندکارانی میکل ئارتێتا سەرەتایەکی زریاناوییان دەست پێکرد و توانیان لە پانزە خولەکی سەرەتادا سێ جار گۆڵی بەرامبەریان بکەنەوە، یەکێک لەو سێ گۆڵە لەلایەن مارتینێلیەوە لە خولەکی پانزەی ئەم یارییەدا تۆمارکرا تاوەکوو دڵنیایی سێ خاڵی یارییەکە بە هاندەران بدات.

بەڵام سەرەڕای ئەوەی ئەم سەرکەوتنە بۆ گەنەرز زۆر گرنگ و شیرین بوو، بەڵام پێکانەکەی مارتینێلی لە گێمی دووەمدا چێژی بردنەوەکەی کەم کردەوە و هێرشبەرەکە بەناچاری لە خولەکی 64 یارئگای بەجێهێشت.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئارسیناڵ لە چەند هەفتەی داهاتوودا یاری زۆر سەختی لە پێشە، پێکانەکەی ئەم یاریزانە نیگەرانی زۆری هاندەران و ستافی تەکنیکی ئەم تیپەی لێکەوتووەتەوە و هیوادارن ئەو کێشەیەی کە بۆی دروست بووە جددی نەبێت.

هەروەها ئارتێتا پێکانەکەی مارتینێلی پشتڕاستکردەوە و گووتی کە پشکنینی سەرەتایی بۆ کراوە و پێی بریندار بووە و پێویستە چاوڕێ بین بزانین بارودۆخی چی لێدێتەوە.

ئارسیناڵ بە بردنەوەکەی دوێنێ شەویان جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ لیڤەرپوولی پێشەنگ بۆ دوو خاڵ کەم کردەوە و لیڤەرپوول بە کۆ کردنەوە 63 خاڵ پێشەنگی رێزبەندی لالیگای گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button