ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەشرەف بن عەیاد: لەبەر ئەوەی مێسی لە بارسێلۆنا رۆیشت بۆیە وازم لە بی ئین سپۆرتس هێنا

یاریگا –

ئەشرەف بن عەیاد پەیامنێری بەناوبانگی مەغریبی بۆیەکەمجار نهێنیی وازهێنانی لە کەناڵی بەناوبانگی بی ئین سپۆرتسی قەتەری ئاشکرا دەڵێت ‘لەبەر ئەوەی مێسی لە بارسێلۆنا رۆیشت، بۆیە دەستم لەکار کێشایەوە’.

ئەشرەف بن عەیاد لە پۆدکاستێکی چەناڵی یوتیوبی لالیگا دەڵێت :’مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا گەیشتبووە رێککەوتن بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، سەرەتا خونا لاپۆرتا لەکاتی گفتوگۆیەکانی چەند داواکارییەکی هەبوو، مێسی بە هەموویان رازی بوو بڕیاریدابوو لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە، بۆیە من دڵنیابووم لە بارسا دەمێنێتەوە’.

ئەشرەف بن عەیاد دەشڵێت :’ئەوکات من بە بی ئین سپۆرتسم راگەیاند تەواو مێسی لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە، من گرەو دەکەم ئەگەر لیۆ گرێبەستەکەی نوێ نەکردەوە دەست لەکار بکێشمەوە، مێسی دوای تەواوبوونی پشووەکەی لە ئیبیزا گەڕایەوە بۆ ئەوەی واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی بکات، کەچی لەناکاو چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، خوان لاپۆرتا بۆچوونی خۆی گۆڕی و بە مێسی گوتبوو ناتوانین ناوت لە لیستی یاریزانانی یانەکەمان لە لالیگا تۆمافر بکەین’.

Image

پەیامنێرە مەغیربییەکە کە نزیکەی 15 ساڵ رووماڵی یارییەکانی بارسێلۆنای کردووە، دەڵێت :’لاپۆرتا کەوتبووە ژێر کاریگەری چەند کەسێکی دەوروبەری و پێیوابوو تەواو کاتی ئەوەیە بارسێلۆنا مێسی بەڕێ بکات، هەربۆیە بیانووی دۆزییەوە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی مێسی نوێ نەکاتەوە، دوای ئەوەی کاتژمێر 07:45ـی شەو رۆیشتنی مێسی لە بارسێلۆنا یەکلابووەوە، من تەنیا دوای چارەکێک لە بی ئین سپۆرتس دەستم لەکارکێشایەوە، چونکە هەر چۆنێک بوو بێت، من قسەم کردبوو، دەبووایە خاوەنی بەڵێنی خۆم بم، بۆیە دەستم لەکار کێشایەوە، لەکاتێکدا دواتر هەموو لایەک بۆیان روون بووەوە، هەموو شتێک تەواو ببوو بۆ ئەوەی لیۆ گرێبەستەکەی ونێبکاتەوە، تەنانەت لە یانەی بارسێلۆنا وێنە و ڤیدیۆ و پۆستی راگەیاندنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەش ئامادە کرابوو، کەچی لەناکاو لە ماوەی چەند کاتژمێرێک هەموو شتێک ئاوەژوو بووەوە’.

مێسی هاوینی 2021 لەوکاتەی نزیکبوو گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بە گریانەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رۆیشتنی لە بارسێلۆنا راگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button