ئیسپانیاگرنگترین

دوایین زانیاری لەسەر پێکانی دی یۆنگ و پێدری

گورزی کوشندە

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 27ـی لالیگا، بارسێلۆنا لە یاریگای سان مامێس بووە میوانی ئاتلێتیک بلباو، یارییەکە بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و بارسا نەیتوانی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدریدی پێشەنگ کەمبکاتەوە.

هەر لە گێمی یەکەمی یارییەکە کارەسات رووی لە یانە کاتالۆنییەکە کرد و هەریەکە لە یاریزانان فرانکی دی یۆنگی هۆڵەندی و پێدری گۆنزالێزی ئیسپانی بەهۆی پێکان یاریگایان جێهێشت.

کەمێک لەمەوبەر بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە، رایگەیاند دی یۆنگ لە پاژنەی پێی تووشی پێکان بووە، پێکانەکەی پێدریش لە رانی راستەیدایە، گەڕانەوەشیان بەندە بە توانای خێرا چاکبوونەوەیان.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی رۆژنامەی سپۆرت، تۆنی خوانمارتی، بەهۆی ئەو پێکانە ئەستێرە هۆڵەندییەکە بۆ ماوەی 4 بۆ 5 هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

ئەستێرە ئیسپانییەکەش بەهۆی پێکانەکەی تا کۆتایی مانگی ئادار ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەک بکات و بۆ ماوەی 5 بۆ 6 هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت

بابەتی زیاتر

Back to top button