ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترینیاریگا

هۆکاری پێکانە زۆرەکانی پێدری چییە؟

هەمووشتێک پەیوەستە بە وەرزە زێڕینەکە

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 27ـی لالیگا، بارسێۆنا لە یاریگای سان مامێس بووە میوانی ئاتلێتیک بلباو، یارییەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

بەڵام کاتالۆنییەکان دوو گورزی کوشندەیان بەرکەوت، لە گێمی یەکەمی یارییەکە هەریەکە لە پێدری و دی یۆنگ بەهۆی پێکان یاریگایان جێهێشت، بە گوتەی چاڤیش پێکانەکانیان سەختە.

ئەوەی زیاتر جێگای سەرنجە، پێدری بەردەوام تووشی پێکان دەبێت، بۆیە تۆڕی وەرزشی یاریگا لەم راپۆرتە تایبەتەدا تیشک دەخاتەسەر هۆکاری پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی یاریزانەکە.

پێدری دوای دوایین پێکانی

ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ رابردوو، لە ساڵی 2021 پێدری لاوێکی خوێن گەرمی تەمەن 18 ساڵان بوو، سەرەتای درەوشانەوەی و دەرکەوتنی لە ئاسمانی ئەستێرەکانی بارسێلۆنا بوو.

لەو وەرزە ریکۆردێکی مێژوویی بەناوی خۆیەوە تۆمارکرد، بەوپێیەی بە درێژایی وەرزەکە 72 یاری بۆ یانەکەی و هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرد، کە بەدرێژایی مێژوو کەم یاریزان ئەو توانایایەن هەبووە، چ بگات بە لاوێکی تازە دەرکەوتوو.

پێدری لەو وەرزە  37 یاری لە لالیگا، 6 یاری لە جامی شا، 7 یاری لە چامپیۆنزلیگ و 2 یاری لە جامی سوپەری ئیسپانیا بۆ بارسێلۆنا کرد، بەشێوەیکی گشتی بە درێژایی وەرزەکە لە 52 یاری یانەکەی بەشداربوو.

دوای وەرزێکی ماندووکەر، گۆنزالێز بۆ هاوینەکەی پشووی وەرنەگرت، راستەوخۆ لەگەڵ ئیسپانیا بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کرد، بەشێوەیەکی گشتی لەو وەرزە 18 یاری بۆ تیپی یەکەمی هەڵبژاردەکە و 2 یاری بۆ تیپی ژێر 21 ساڵانی ماتادۆر کرد.

پێدری لە 2021 ماندوو بوونێکی زۆری پێوە دیارە

لەو کاتە باس باسی پێدری بوو، هەمووان ستایشی دڵسۆزی و ماندوو نەناسی یاریزانەکایان دەکرد، بێ ئاگا لەوەی داهاتوویەکی پڕ مەینەتی چاوەڕوانییەتی.

لەدوای ئەو وەرزە یاریزانەکە 9 جار تووشی پێکان بووە، بەهۆی ئەو پێکانانە لە 71 یاری بێبەش بووە، هۆکارێکی سەرکیش بۆ ماندوو بوون و شەکەت بوونی دەگەڕێتەوە.

چوونکە ئاسان نییە یاریزانێک 5100 خولەک بەدوای یەک بەبێ پشوودان یاری بکات و دواتریش جەستەی بەرگەی ئەو ماندوو بوونە زۆرە بگرێت.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، یاریزانەکە لەدوای چاکبوونەوەی لە پێکانێک پەلە لە گەڕانەوەی دەکرێت، پشووی تەواوەتی وەرناگرێت، ئەمەش وادەکات ئاستی راستەقینەی خۆی پێشکەش نەکات و تووشی پێکانی دیکەشی بکات.

بۆیە دەتوانین بڵێین باشترین چارەسەر بۆ لاوە بەهرەدارەکەی هەرێمی کاتالۆنییە، وەرگرتنی پشووییەکی درێژخایەنە، تا دۆخی جەستەی بە تەواوی ئاسایی ببێتەوە.

2021 ساڵێلی زێڕینی پێدری بوو، خەڵاتی گۆڵدن بۆی و کۆپای بەدەستهێنا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button