ئینگلتەراگرنگترین

بە ژمارە: سیتی ڕاپەڕینێکی بێ پێشینەی لە دێربی مانچێستەردا بەرپا کرد

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی لە شەوێکی دراماتیکیدا لە میانی هەفتەی ٢٧ و لە دێربی مانچستەردا، سەرەڕای بردنەوە گەورەکەی ٣-١ لە ڕکابەرە هاوشارییەکەی، هاوکات کۆتایی هێنا بە زنجیرەیەکی درێژ لە باڵادەستی ڕکابەرەکەی کە کاتێک لە یارییەکدا دەستپێشخەر بوونە لە کردنەوەی گۆڵی یارییەکە.

کوڕانی گواردیۆلا بێ دەنگ بوون تا خولەکی ٥٦ تا ئەو کاتەی لە ڕێگەی فیل فۆدنەوە گۆڵی بەرامبەربوونیان تۆمار کرد. پاشان ئەستێرە ئینگلیزیەکە یارییەکەی هەڵگەڕاندەوە و لە خولەکی ٨٠ جارێکیتر گۆڵەکەی ئونانای بەسەر کردەوە پێش ئەوەی ئێرلینگ هالاند لە خولەکی +٩١ کۆتایی بە تیمەکەی تین هاگ بهێنێت.

بەو هەڵگەڕانەوە گەورەیە، مان سیتی ڕاپەڕینێکی بێ وێنەی ئەنجام دا بەرامبەر شەیتانە سوورەکان کە ٢٨ یاریی بوو نەیانتوانیبوو بردنەوەیان بەسەردا تۆمار بکەن کاتێک ئەوان گۆڵی کردنەوەیان تۆمار کردبێت لە ڕکابەرێتیەکانی خولی ئینگلیزی.

تا پێش ئەم بردنەوەیەی سیتیزنس، لە ٢٨ یاریی نێوانیاندا مان یو سێ یەکسانبوون و ٢٥ بردنەوەی تۆمار کردبوو لەو یارییانەی گۆڵی یەکەمیان لە سیتی تۆمار کردبوو.

ئەم سێ خاڵە گرنگیەکی گەورەی هەبوو بۆ یانەکەی پیپ گواردیلا کە توانی لە دێربی پڕ ئاڵنگاریدا جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ لیڤەرپوڵی یۆرگن کڵۆپ کەم بکاتەوە بۆ تەنها خاڵێک.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button