ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانەكانی ئانچێلۆتی دوای یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر ڤالێنسیا

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە یارییەكەیان بەرامبەر ڤالێنسیا دەكات.

شەوی رابردوو ڤالێنسیا لە یاریگای مێستایای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 27ی لالیگای ئیسپانیا.

گۆڵەكانی ڤالێنسیا لەلایەن هوگۆ دورۆ و یارێمچووك تۆمار كران و هەردوو گۆڵەكەی ریال مەدریدیش لەلایەن ڤینیسیۆس جونیۆر لە خولەكەكانی 50 و 76 تۆمار كرا.

خێسوس خێل مانزانۆ ناوبژیوانی یارییەكە لە هێرشێكی مەترسیداری ریال مەدرید فیكەی كۆتایی یارییەكەی لێدا، كە لە هێرشەكەدا جود بێڵینگهام گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد، هەمووان بەو بڕیارەی ناوبژیوان ناڕەزایەتییان دەربڕی و بەهۆیەوە بێڵینگهام بە كارتی سوور كرایە دەرەوە.

لە دوای یارییەكە كارلۆ ئانچێلۆتی گوتی:

شتێكی بێ وێنە روویدا، شتێكی بێ وێنە كە هەرگیز رووینەداوە.

كارتە سوورەكەی بێڵینگهام بێزاریكردین، چونكە سووكایەتی بە ناوبژیوان نەكرد، گوتی ئەوە گۆڵێكی نەفرەتی بوو، راست دەكات گۆڵ بوو.

پێموانییە بێڵینگهام هەڵەی كردبێت، بزانین ناوبژیوان لە راپۆرتی یارییەكەدا چی دەنووسێت.

یاریزانەكانم توڕەن، ئەمە شتێكی ئاساییە، چونكە چوارشەممە یارییەكی زۆر گرنگمان هەیە، دەبێت كار لەسەر ئەو هەڵانر بكەین كە كردوومانە، هێشتا لە پێشەنگی خولی ئیسپانیداین.

یانە شاهانەكە بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای گرتووە و بە جیاوازی حەوت خاڵ لە پێش جیڕۆنای دووەمەوەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button