ئه‌مریکا

مێسی لە میامی فێری ئینگلیزی بووە

یاریگا –

یولیان گرێسەل، بەرگریکاری ئینتەر مەیامی، باسی لە باشتر بوونی زمانی ئینگلیزی مێسی کرد.

بە درێژایی ژیانی تۆپی پێی، مێسی لە ئەرجەنتین و ئیسپانیا بووە، هەرد وڵاتەکە بە زمانی ئیسپانی قسە دەکەن، بۆیە هیچکات پێویستی بە فێربوونی زمانی نوێ نەبووە

بەڵام دوای جیابوونەوەی لە بارسێلۆنا و پەیوەندیکردن بە پاریس سانجێرمانەوە زیاتر پێویستی بە فێربوونی زمانی ئینگلیزی بوو، دواتر لەگەڵ چوونی بۆ ئەمریکا لەهەموو کات زیاتر ناچار بوو بەو زمانە قسە بکات.

ئێستا گرێسێل هاوتیمی مێسی لە پۆدکاستێکدا باسی لەوە کردووە کە هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە فێری زمانی ئینگلیزی بووە. بەرگریکارە  لەمبارەیەوە گوتی:

من و لیۆ هەر لە یەکەم رۆژەوە هەمیشە گاڵتەمان لەگەڵ یەکتر دەکرد. کاتێک لە سعودیە بووین بیرم نایەت کام یاری بوو، بەڵام پێم وایە یەکەم یاری بوو بەرامبەر هیلال کە مێسی هاتە لام بۆ ئەوەی شتێکم پێ بڵێت.

بە دەستەکانی دەمی داپۆشی، وەک هەمووجار کە لەبەر کامێراکان دەیکات. بە ئینگلیزی پێی گوتم: ئێستا دەبێت شوێنمان بگۆڕینەوە، تۆ بمێنیتەوە و جۆردی رادەکات! جۆردی زیاتر لە پشتەوە رادەکات. ئەمە یەکەمجار بوو بە ئینگلیزی قسەی لەگەڵ کردم.

دواتر لەوکاتەدا پێی گوتم ئینگلیزیەکەم زۆر باشە، وایە؟ منیش لە وەڵامدا گوتم، بەدڵنیاییەوە، زۆر باش لە هەموو ئەو شتانە تێگەیشتم کە پێت گوتم.

بابەتی زیاتر

Back to top button