ئیتاڵیاگرنگترین

پۆگبا دوای سزا قورسەکەی پەیامێکی بڵاو کردەوە

یاریگا –

دوای ئەوەی دادگای نیشتیمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددە وزەبەخشەکان لە ئیتاڵیا لە دژی پۆڵ پۆگبا دا بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخشی قەدەخەکراو، ئەو یاریزانە لە یەکەمین کاردانەوەیدا لەو بارەیەوە قسەی خۆی کرد.

یاریزانە فەرەنسیەکە بەهۆی ئەو بڕیارەی دادگاکەوە بۆ ماوەی چوار ساڵ لە یاریکردن سڕ دەکرێت.

لە یەکەم کاردانەوەیدا لە پێگەی فەرمی ئینستاگرام پەیامێکی بڵاو کردەوە و نووسیویەتی

ئەمڕۆ لەلایەن دادگای نیشتیمانی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی وزەبەخشەکان ئاگەدار کرامەوە و پێم وایە حوکمەکەم ڕاست نییە. من دڵتەنگ، حەپەساو و دڵشکاوم کە ئەو هەموو شتەی لە ماوەی یاریکردنی پیشەگەرێتیدا دروستم کرد، وا لێم سەندرایەوە. کەی ئازاد بووم لە هەموو کۆت و بەندە یاساییەکان، ئەوکات هەموو چیرۆکەکە ڕوون دەبێتەوە. بەڵام من هەرگیز هیچ بە ئەنقەست و بە زانینەوە ماددەیەکم نەخواردووە ڕێساکانی وزەبەخشەکان بێت.

سەبارەت بەوەی چی دەکات دوای ئەو بڕا، پۆگبا نووسیویەتی

وەک یاریزانێکی پیشەگەر هەرگیز هیچ شتێک ناکەم بە بەرزترکردنەوەی ئاستم بە بەکارهێنانی ماددەی قەدەخەکراو. بۆ ئەو یانانەیشی یاریم بۆ کردوون یان لە دژیان یاریم کردووە هیچ هاوتیم و هاندەرێکم فریو نەداوە و بێ ڕێزی پێ نەکردووە. لە بەرامبەر ئەو بڕیارەیشی ئەمڕۆ دەرکراوە، من لە دادگای دادی وەرزشی تانە لە بڕیارەکە دەدەم.

چیرۆکی یاریزانە تەمەن 31 ساڵانەکە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئۆگەستی ساڵی رابردوو بە دیاریکراوی لە دوای یارییەکەی یوڤێنتوس و ئودینێزی کە خانمە پیرەکە بە سێ گۆڵی بێ وەڵام براوە بوون و، بەڵڵام دواتر بە گرتنەبەری ئەنجامدانی پشکنین بۆ پۆگبا، ئەنجامەکان لە مانگی ئۆکتۆبەر بە پۆزەتیڤ گەڕانەوە.

بۆ زانین، لە باری رەتکردنەوەی تانەکەی و دروستی بڕیارەکەی دادگا، پۆڵ تا کۆتایی سزاکەی تەمەنی دەبێتە 35 ساڵ و نزیکی دەکاتەوە لە قۆناخی وازهێنانی یەکجارەکیی لە تۆپی پێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button