بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ماکرۆن ناوەڕۆکی گفتوگۆیەکەی لەگەڵ ئێمباپێ لە ئێوارە خوانەکەی کۆشکی ئێلیزێ ئاشکرا دەکات

یاریگا –

ماکرۆن ناوەڕۆکی قسەکانی لەگەڵ ئێمباپێ لەو ئێوارە خوانەی لە کۆشکی ئێلیزێ رێکخرابوو ئاشکرا دەکات و رەتیدەکاتەوە باسی مانەوەی هێرشبەرە فەرەنسییەکەیان لە پاریس سانجێرمان کردبێت.

ئیمانوێل ماکرۆن سەۆرکی فەرەنسا لەمیانی سەردانێکی بۆ گوندی ئۆڵێمپی پاریس لەبارەی ئەو ئێوارە خوانەی لە کۆشکی ئێلیزێ بە ئامادەبوونی کیلیان ئێمباپێ و میری قەتەڕ رێکخرابوو، لە وەڵامی میدیاکان گوتی :’بەهیچ شێوەیەک ئەو ئێوارە خوانە لە کۆشکی ئێلیزێ بۆ رازیکردنی ئێمباپێ بە مانەوەی لە پاریس سانجێرمان رێکنەخرابوو، ئەم بابەتە پەیوەندی بە دەستەی کارگێڕی یانەکەوە هەیە’.

هەروەها ماکرۆن گوتیشی :’ئامادەبوونی ماکرۆن لەو ئێوارە خوانە شتێکی ئاسایی و سرووشتی بوو، چونکە ئەو رۆلێکی کاریگەری هەبوو لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2022 کە لە قەتەڕ بەڕێوەچوو، بەهۆی ئەوەی حەفت ساڵە لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، فەرەنسییەکان خۆشیان دەوێت، بەڵام بەهیچ شێوەیەک گفتوگۆمان لەبارەی داهاتووی ئێمباپێ یان رازیکردنی بۆ مانەوەی لە یانەکە نەکرد’.

دوو ساڵ لەمەوبەر ئێمباپێ لەلایەن سەرۆکی فەرەنسا و میری قەتەڕ رازیکرا لە پاریس سانجێرمان بەردەوام بێت کە یانە فەرەنسییەکە لەلایەن قەتەڕییەکانەوە خاوەندارییەتی دەکرێت.

ئێوارەی سێشەممە بە ئامادەبوونی ئیمانوێل ماکرۆن و کیلیان ئێمباپێ لەلایەک و  شێخ تەمیم بن حەمەد میری قەتەڕ و ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان، ئێوارە خوانێک لە کۆشکی ئێلیزێ رێکخرابوو، ئێمباپێ تاکە یاریزانی پاریس بوو لەو ئێوارە خوانە بانگهێشتکرابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button