سعودیە

فەرمی: کریستیانۆ رۆناڵدۆ سزا درا

یاریگا-

بەفەرمی یەکێتی تۆپی پێی سعودیە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و سزاکانی سەر کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئاشکراکرد.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاری رابردووی بەرامبەر شەباب، کۆمەڵێک رەفتاری ناوەرزشی بەرامبەر هاندەرانی ئەو یانەیە ئەنجامدا، لەبەرامبەردا یانەی شەباب سکاڵای یاساییان دژی ئەفسانە پۆرتوگالییەکە تۆمارکرد.

یەکێتی تۆپی پێی سعودیە، وەڵامی سکاڵاکەی شەبابی دایەوە و کریستیانۆی سزادا، سزاکانیش:

– ناتوانێت بەشداری یەک یاری بکات ( یارییەکەی بەرامبەر حەزم )
– پێویستە بڕی 2600 دۆلار بدات بە یەکێتی تۆپی پێی سعودیە
– پێویستە بڕی 5200 دۆلار بدات بە یانەی شەباب وەکو قەرەبوویەک بۆ تێچووی سکاڵاکەیان.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، کریستیانۆ بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت تانە لەم بڕیارە بدات و بەتەواوی جێبەجێدەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button