ئیسپانیا

بارسێلۆنا ناوی دەروازەکانی یاریگا نوێیەکەی بەناوی ئەفسانەکانی دەکات

یاریگا –

بارسێلۆنا بەنیازە ناوی لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی یانەکەی، بخاتە سەر دەروازەی ژمارە 10ی یاریگای کامپ نۆ کە ئێستا نۆژەن دەکرێتەوە.

بارسێلۆنا هەوڵدەدات بەم نزیکانە کامپ نۆێی نوێ بکاتەوە. ئەگەری هەیە کرانەوەی ئەم یاریگا مێژووییە لە کۆتایی ساڵی 2024دابێت و یانەکە پلانی وایە لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا نۆژەن کردنەوەکە تەواو بکرێت، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ یادی 125 ساڵەی یانەکە.

یەکێک لەو پلانە نوێیانەی کە یانەکە بیری لێدەکاتەوە، دانانی ناوی ئەفسانەکانی یانەکەیەتی لەسەر هەریەک لە دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی ئەم یاریگایە.

ئەم بیرۆکەیە پێشتر لەلایەن یانەی ئیسپانیۆلەوە جێبەجێکرابوو، کە بەم شێوەیە رێزیان لە ئەفسانەکانی یانەکەیان دەگرت. لەم کارەدا تەنیا ناوی یاریزانەکانی تۆپی پێ بەکار نایەت، بەڵکو ناوی سەرۆکی پێشوو یان کەسایەتییە بەردەوامەکانی مێژووی یانەی بارسێلۆناش لەسەر دەروازەکان دادەنرێت.

پێگەی سپۆرتی کاتالۆنی دووپاتی کردەوە کە بڕیاری ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە ئەوەیە کە ناوی ئەفسانەکانی لەسەر دەروازەکان دادەنێت، بۆ نمونە ناوی لیۆنێل مێسی لەسەر دەروازەی ژمارە 10ی یاریگاکە دابنێت ئەم دەروازەیە بەناوی ئەو دەکرێت و ناوی سێرجی رۆبێرتۆش وەک کاپتنی ئێستای تیپەکە بەپێی ژمارەی درێسەکەی لەسەر دەروازەی ژمارە 20 دادەنرێت.

یارییەکانی ئەم وەرزی بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنتجویکەوە میوانداری دەکرێت و ئیدارەی یانەکەو یاریزانانیش هیوادارن بە زووترین کات پرۆسەی نۆژەن کردنەوەکە تەواو بکرێت و لەوێ میوانداری یارییەکان بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button