ئینگلتەراگرنگترین

نەهامەتی بەرۆکی جاکیی گرتووە

یاریگا –

نەهامەتی بەرۆکی جاگ گریلیشی گرتووە و جارێکی دیکە تووشی پێکان بووەوە.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی قۆناخی 16ـی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا، مانچێستەر سیتی لە یاریگای کێنیڵوۆرس رۆد بووە میوانی لوتن تاون، یارییەکەی 6-2 بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامەکە.

بەڵام لە خولەکی 38ـی یارییەکە جاک گریلیش جارێکی دیکە تووشی پێکان بووەوە و یاریگای جێهێشت و تامی سەرکەوتنەکەی لە سیتیزن تاڵکرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە جاکی دووهەفتە لەمەوبەر لە یارییەکانی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر کۆپنهاگن بەهۆی پێکان لە خولەکی 21 یاریگای جێهێشت، شەوی رابردوو تازە لە پێکان گەڕابووەیەوە، بەڵام جارێکی دیکە تووسی پێکان بوو.

گریلیش بە چاوی پڕ فرمێسک و دڵتەنگییەکی زۆرەوە یاریگای جێهێشت، هاوڕێکانی لەسەر کورسی یەدەگ بەردەوام دڵی یاریزانەکەیان دەدایەوە.

هۆکاری سەرەکی دڵتەنگییەکی جاکی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، پێپ گواردیۆلا یاریزانەکەی ئاگادار کردبوویەوە، ئەگەر بیەوێت بگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی پێویستە بگەڕێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆی، بەڵام پێکان رێگرە لەبەردەم یاریزانەکە.

گریلیش هەمان ئەو یاریزانەیە، هەمان راهێنەری هەیە، تەنانەت شێوازی یاری کردنیشمان نەگۆڕاوە. تەنیا پەیوەستە بە ئاستەکەی، ئەمە جیاوازییەکەیە لەگەڵ وەرزی رابردوو. لە رۆژی یەکەمەوە دووپاتمکردەوە، پێویستیمان بە گریلیشە، چونکە یاریزانێکی تایبەتە، بەڵام هەمووی پەیوەستە بە خۆییەوە. هیوادارم لەو سێ مانگەی ماوە، بتوانێت شتێکی باش بکات.

هاوکات پێپ گواردیۆلا دوای یارییەکە دووپاتی کردوە کە ئەستێرە ئینگلیزەکە تووشی هەمان پێکانە کۆنەکەی بووەتەوە.

قسەم لەگەڵ پزیشکەکان نەکردووە، بەڵام لە هەمان شوێنی جاری رابردوو ئازاری هەبوو، دیارە تووشی پێکانە کۆنەکەی بووەتەوە (پێکان لە ماسولکەکانی رانی) وەرزێکی سەختی بەڕێکردووە، پێویستە چاکبێتەوە و یارمەتیمان بدات.

گریلیش لەم وەرزە بەهۆی پێکان لە بەشێکی زۆری یارییەکان بێبەش بووە، لە پرێمەلیگ بەشداری تەنیا 14 یاری کردووە و تەنیا 7 یاریش بەشێوەی سەرەکی یاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button