ئه‌ڵمانیا

بەڕێوەبەری وەرزشی نوێی بایرن میونشن دیاریی کرا

یاریگا –

بە رەزامەندی دەستەی کارگێڕی بایرن میونشن، ماکس ئیبەرل، بەڕێوەبەری وەرزشی پێشووی لایپزیگ، وەک بەڕێوەبەری  وەرزشی نوێی ئەم یانەیە دەست بەکار بوو.

لەکاتێکدا ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی یانەکە بووەتە هۆی رەخنە گرتن لە راهێنەران و بەتایبەت ستافی تەکنیکی بایرن میونشن، ئەمڕۆ دەستەی کارگێری یانەکە بە فەرمی ماکس ئیبەرلی وەک بەڕێوەبەری نوێی وەرزشی یانەکە دەستنیشانکرد.

بەگوێرەی راگەیاندنی دەستەی بەڕێوەبەری و ماڵپەڕی فەرمی بایرن، ماکس ئیبەرل کە پێشینەی کارگێڕی لە یانەکانی میونشن گلادباخ و لایپزیگ هەیە، لە یەکەمی ئازارەوە دەست بە کاری بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەیان دەکات. ئیبەرل لەگەڵ بایرن میونشن گرێبەستێکی تاوەکوو ساڵی 2027 واژۆ کردووە.

لەکاتێکدا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تۆماس توخێل لە راهێنەرایەتی بایرن میونشن دووردەخرێتەوە، یەکەم ئەرکی ماکس ئیبەرلی لەم یانەیەدا گەڕانە بەدوای راهێنەری داهاتووی باڤاریەکاندا .

دوای ئەوەی وەک بەڕێوەبەری وەرزشی نوێی بایرن میونشن دەستنیشانکرا، ماکس گوتی:

تەواوی تەمەنی منداڵی و گەنجیم لە شاری میونشن و لە یانەی بایرن تێپەڕیوە، گەڕانەوەش بۆ ئەم یانەیە بۆ من بۆنەیەکی تایبەتە، بوون بە بەڕێوبەری وەرزشی بایرن ئەرکیکی گەورەیە، منیش بەو پەڕی رێز و خۆشەویستییەوە ئەم پۆستە قبوڵ دەکەم.

بەپێی هەواڵێکی سکای ئەڵمانیا، بایرن میونشن بڕی 4 بۆ 5 ملیۆن یۆرۆی داوە بە لایپزیگ بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ماکس بکات. ئیبەرل گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ یانەی پێسووی هەبوو بۆیە بایرن هیچ بژاردەیەکی تری جگە لەوەی پارەی گواستنەوەی ئەم بەڕێوبەرە ئەڵمانییە بدات تاوەکوو رەزامەندی لایپزیگ بەدەست بهێنێت نەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button