ئینگلتەراگرنگترین

بە فەرمی سزاکەی ئێڤەرتن کەمکرایەوە

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی سزاکەی ئێڤەرتن کەمکرایەوە.

ئێڤەرتنی ئینگلیزی لە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی یاری خاوێن لەلایەن پرێمەرلیگ سزای بەسەردا سەپێنرابوو، سزاکەش بریتیبوو لە لێ کەمکرانەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگدا.

بەڵام یانە ئینگلیزییەکە بە سزاکە رازی نەبوو، هەرزوو تانەی لە سزاکەدا و بە بڕیاریکی نادادپەروەرانە پێناسەی کردبوو.

کەمیک لەمەوبەر ماڵپەڕی فەرمی ئێڤەرتن بڵاویکردەوە، تانەکەیان قبوڵکراوە، سزاکەیان لە لێ کەمکردنەوەی 10 خاڵەوە کراوە بە 6 خاڵ و 4 خاڵ بۆ یانەکە گەڕێندراوەتەوە.

هەر بەهۆی بڕیارە نوێیەکەی پرێمەرلیگ، یانە ئینگلیزییەکە دڵخۆشی خۆیان دەربڕیووە و لە بریارە نوێیەک رازین.

بەهۆی وەرگرتنەوەی ئەم چوار خاڵە ئێڤەرتن ژمارەی خاڵەکانی لە 21 خاڵەوە بەرزبووەوە بۆ 25 خاڵ، لە پلەی حەڤدەیەمەوە سەرکەوت بۆ پلەی پازدەیەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button