گرنگترینیاریگا

مێسی و هالاند ركابه‌ری بۆ خه‌ڵاتی باشترین وه‌رزشكاری جیهان ده‌كه‌ن

یاریگا –

مێسی رکابەری هالاند دەکات بۆ وەرگرتنی خەڵاتی لۆریۆس بۆ باشترین وەرزشکاری جیهان.

مێسی له‌ ركابه‌ریدایه‌ لەگەڵ هالاند و جۆكۆڤیچ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی لۆریۆس بۆ باشترین وەرزشکاری جیهان، كه‌ ساڵانه‌ باشترین وه‌رزشكاری جیهان دیاریی ده‌كات.

لە هەژماری فەرمی پلاتفۆرمی ئێكس پێگەی فەرمی لۆریوس لیستی پاڵێوراوانی بۆ خەڵاتەکانی ساڵ بڵاوکردەوە، کە بڕیارە لە 22ی مانگی ئه‌پرێل لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا براوەکان دیاربكرێن.

له‌ لیستی به‌ربژێره‌كان بۆ باشترین وه‌رزشكاری ساڵ لیۆنێل مێسی و ئیرلنگ هالاند و نۆڤاك جۆكۆڤیچ له‌ دیارترین به‌ربژێره‌كانن، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه‌ له‌ نوح لایڵز راکەری ئەمریکی و موندۆ دوپلانتیس یاریزانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان و ماکس ڤێرستاپن شوفێری هۆڵه‌ندی له‌ خۆگرتووه‌.

لە ركابه‌ری باشترین تیپی جیهاندا، هەریەکە لە یانەکانی مانچستەر سیتی و هەڵبژاردەی باسکەی ئەڵمانیا و هەڵبژاردەی کچانی تۆپی پێی ئیسپانیا و تیپی گۆڵفی ئەوروپا و تیمی فۆرمه‌لا وه‌نی رێدبول پاڵێوراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button