ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مارکۆ رۆیس دۆرتموند جێدەهێڵێت

یاریگا –

لە کۆتایی ئەم وەرزە، مارکۆ رۆیس ریزەکانی بۆڕووسیا دۆرتموند جێدەهێڵێت.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی فووت مێرکاتۆ، سانتی ئۆنا بڵاویکردووەتەوە، مارکۆ رۆیسی ئەڵمانی لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و بۆڕووسیا دۆرتموند جێدەهێڵیت.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئۆنا، چەند یانەیەک لە خولی ئەمریکی و یانەی بۆڕووسیا مونشنگلادباخیش لە ئەڵمانیا چاودێری یاریزانەکە دەکەن، ئارەزوو دەکەن بە گرێبەستێکی ئازاد بیگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆیس لە وەرزەی 2012-13 تا ئێستا بۆ ماوەی 12 وەرزی بەدوای یەکە درێسی یانە زەرد پۆشەکەی ئەڵمانیا دەپۆشێت.

بە درێسی دۆرتموند لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 415 یاری کردووە، 167 گۆڵی کردووە و 126 گۆڵیشی درووستکردووە.

دوو نازناوی جامی ئەڵمانیا و سێ نازناوی سوپەری ئەڵمانیای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە، سێ جاریش بە باشترین یاریزانی وەرزی بۆندسلیگا دیاری کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button