ئیسپانیاگرنگترین

ڤیدیۆ: کاردانەوەی بێڵینگهام دوای گۆڵەکەی لوکا مۆدریچ

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 26ـی لالیگا، ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری سێڤییای کرد.

یارییەکە بۆ مێرنگی سەخت بوو، چەندین جار هەوڵی گۆڵکردنیان دا بەڵام هەوڵەکان بێسود بوون، تا ئەوکاتەی لە خولەکی 75ـی یارییەکە لوکا مۆدریچ لە جێگای ناچۆ هاتە ناو یاریگا.

ئەستێرە کڕواتییەکە تەنیا 6 خولەک دوای ئەو گۆڕانکارییە لە رێگەی شوتێکی بەهێز لە دەرەوەی ناوچەی سزا کۆتایی بە بێدەنگییەکان هێنا و تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد.

جود بێڵینگهامی ئەستێرەی یانەکە بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکەی نەکرد، بەڵام لە یاریگا ئامادەبوو، لە هەژماری فەرمی خۆی چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتووە، کە دوای گۆڵەکەی مۆدریچ بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە دەردەکەوێت و سەرشێتانە ئاهەنگ دەگڕێت.

 شەوێکی ناوازە لە یاریگای خۆمان، بەمشێوەیە مەدرید سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت!🤍 لوکا مۆدریچ 👽

لە گرتە ڤیدییۆیەکی دیکەشدا دەردەکەوێت بە دڵخۆشییەوە هاوار دەکات و چەند جارێک دەڵێت “ڤامۆس، ڤامۆس” دەی، دەی مەدرید.

ئەستێرە تەمەن 20 ساڵانییەکە لەم وەرزە 29 یاری بۆ ریال مەدرید کردووە و بەشداری 28 گۆڵی کردووە، 20 گۆڵی کردووە و 8 گۆڵیشی درووست کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button