ئیسپانیاگرنگترین

مۆدریچ له‌ لالیگا دوو ریكۆردی مێژوویی تۆماركرد

یاریگا –

لوکا مۆدریچ  ئەستێرەی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ یاریی به‌رامبه‌ر سێڤییا دوو ریكۆردی مێژوویی تۆماركرد.

مۆدریچ  کرواتی سەرکردایەتی ریال مەدریدی کرد و له‌ گه‌ڕی 26ی لالیگا بە ئەنجامی 1-0 لە سێڤییان بردەوە.

تۆڕی ئاماری ئۆپتا بڵاویكردۆته‌وه‌، مۆدریچ لە تەمەنی 38 ساڵ و 169 رۆژیدا بووەتە دووەم بەتەمەنترین یاریزان کە لە دەرەوەی ناوچەی سزا گۆڵ لە لالیگا تۆمار بکات، پێشتر خۆرخی مۆلینا لە وەرزی 2003-2004، لە تەمەنی 40 ساڵ و 15 رۆژیدا بەم شێوەیە دوو گۆڵی تۆمارکرد و لە پێشەنگه‌.

هه‌روه‌ها یاریزانه‌ كڕواتیه‌كه‌ بووه‌ دووه‌م به‌ ته‌مه‌نترین یاریزانی ریال مه‌درید گۆڵێكی كردبێت كه‌ پێشتر یاریزان فێرێنک پوشکاس له‌ ته‌مه‌نی 39 ساڵ و 15 رۆژیدا گۆڵی بۆ ریال مه‌درید كردووه‌.

یاریزانه‌ كڕواتیه‌كه‌ تاکە گۆڵی یارییەکەی به‌رامبه‌ر سێڤییا لە خولەکی 81 تۆماركرد، بەم سەرکەوتنە مێرنگی ژماره‌ی خاڵەکانی بۆ 65 خاڵ بەرزکردەوە و لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگادایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button