سعودیە

یانەیەکی سعودی چاوی لە گۆڵپارێزی بارسێلۆنایە

یاریگا –

لە هەواڵێکی شۆکهێنەردا بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا و کارگێڕی یانەکە، یانەی ئیتیحادی سعودی هەوڵی گواستنەوەی ئاندرێ تێر شتیگن دەدات.

بارسێلۆنا کە بە دەست ئەنجامە خراپەکانیەوە دەناڵێنێت، ئەستێرەکانیشی کراونەتە ئامانج و ڕەنگە دۆخە داراییە خراپەکەی نەهامەتییەکانی زیاتر بکات لە هاوینی دێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی  relevoی ئیسپانی، ئیتحاد و ئەو ئۆفەرەی پێشکەشی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکەی کردووە، ڕەنگە شتیگن بخاتە دۆخی دوودڵییەوە بە مانەوەی لەگەڵ بارسا یاخود هەڵبژاردنی دەستەوارە ماددیەکەی سعودییەکان.

لە لایەکی دیکەوە، ئەوەی رەنگە کارەکە ئاسانتر بکات و ڕێگە خۆشکەر بێت بۆ پرۆسەی گواستنەوەکە، کەسایەتیەکی وەک ڕامۆن پلانێسە کە ئێستا بەڕێوبەری وەرزشی ئیتیحادە. بەوپێیەی پێشتر لە ساڵی ٢٠١٨-٢٠٢١ هەمان پۆستی لە بلاوگرانا هەبووە و کاری کردووە. ئێستایش پەیوەندیەکی توندوتۆڵی لەگەڵ کارگێڕی بلاوگرانا هەیە.

هۆکارێکیتر کە میدیاکان باسی دەکەن لە ئەگەری سەرکەوتنی گواستنەوەکە، ئەو فشارەیە هاندەرانی ئیتیحاد خستوویانەتە سەر پلانێس لەپای سستی و ناچالاکییان لە بازاڕەکانی گواستنەوە دوای گواستنەوەی کەریم بنزیمە و نگۆلۆ کانتی. هاوکات ئەم زستانەیش دەستبەرداری گۆڵپارێزی یەکەمیان مارسێلۆ گۆهری بەرازیلی بوون و عەبدوڵا مەعیوفیان کردە گۆڵپارێزی یەکەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button