ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا: توانای نیوکاسڵمان پووچەڵکردەوە

یاریگا –

ئارتێتا رایگه‌یاند، ئاستێكی به‌رزمان پێشكه‌شكرد و توانای نیوكاسڵمان راگرت.

ئارتێتای راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسیناڵ دوای بردنه‌وه‌ین له‌ نیوكاسڵ، لە میانی لێدوانەکانیدا بۆ بی بی سی بەریتانی گوتی، دڵخۆشم بە ئاستێکی بەرز بەرامبەر نیوکاسڵ کە تیپێکی باشە یارییمان كرد، یاریزانەکان باش و شەڕانگێز بوون، ئێمەش شایەنی ئەوە بووین یارییەکە ببەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نیوکاسڵ توانایەکی زۆریان بۆ دروستکردنی گرفت بۆ تیپی به‌رامبه‌ر هەیە، بەڵام ئێمە ده‌رفه‌تمان پێنه‌دان، ریتمی یاریكردنی خۆمان پاراست، ئه‌مه‌ش جێگەی خۆشحاڵی ئێمه‌ بوو.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، بەڕاستی دڵخۆشین، دەبێت بەردەوام بین لە ئەنجامدانی ئەو کارانەی کە بە باشی ئەنجامی دەدەین، هێشتا شتگەلێک هەن کە دەتوانین باشتر ئه‌نجامیان بده‌ین، هەروەها چه‌ند یاریزانێكمان لە پێکان دەگەڕێنینەوە،ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه‌ گرنگه‌.

لە کۆتاییدا گوتی، بەرامبەر پۆرتۆ، ئێمە به‌ تۆپ باش بووین و ئاسایی بووین، بەڵام بەبێ تۆپ بەو شێوەیە نەبووین، ئەوە وانەیەکی گەورە بوو، هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌ڵه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ین.

بابەتی زیاتر

Back to top button