ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ریال مەدرید بەڵێنی پاداشتێکی خەیاڵی بە ئێمباپێ دەدات

یاریگا –

ریال مەدرید بەڵێنی بە ئێمباپێ داوە ئەگەر خەڵاتی باڵۆن دۆر بە درێسی یانەکە بەدەست بهێنێت، پاداشتێکی خەیاڵی هێرشبەرە فەرەنسییەکە بکات.

تۆڕی وەرزشی فووت مێرکاتۆی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، یانەی ریال مەدرید بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستی نێوانیان، ئەگەر کیلیان ئێمباپێ بە درێسی ریال مەدرید خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە، ئەوا یانە ئیسپانییەکە 15 ملیۆن یۆرۆی وەکو پاداشت پێدەدەات.

بەگوێرەی سەرچاوەی زۆربەی میدیا گەورەکانی ئەوروپا، کیلیان ئێمباپێ (25 ساڵ) هایونی داهاتوو بە گرێبەستێکی ئازاد روودەکاتە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، کە تاوەکو ئێستا ئەو هێرشبەرە فەرەنسییە خەڵاتی باڵۆن دۆری بەدەست نەهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button