ئه‌مریکا

بەهۆی ئەوەی یارمەتی ئالڤێسی داوە رەخنەی توند لە نێیمار دەگیرێت

یاریگا –

بەهۆی ئەوەی لە کەیسی ئالڤێس پارەی بە قەرز داوەتە یاریزانەکە کە بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر خانمێک سزادرا، لە بەڕازیل رەخنەی توند لە نێیمار دەگیرێت.

دوای ئەوەی دانی ئالڤێس بەرگریکاری بەڕازیلی لەلایەن دادگای باڵای بارسێلۆنا تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بەسەردا ساخکرایەوە و بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو زیندانی دەکرێت و بە پێبژاردنی 150 هەزار یۆرۆ وەکو قەرەبوویەک بۆ خانمەکە سزا درا، سەرکۆنەی نێیمار داسیلڤا کرا چونکە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە قەرزی داوەتە ئالڤێسی هاوڕێی.

لەسەر ئاستی حکومەت و کەسایەتییە سیاسییەکان و کۆمەڵگای مەدەنی پشتگیری سزادرانی ئالڤێس کرا، بەرگریکارانی مافی خانمان دڵخۆشی خۆیان بە زیندانیکردنی ئالڤێس دەربڕی، کە

جیلسی هۆفمان، سەرۆکی حزبی کرێکاران لەبارەی سزایەکەی ئالڤێس دەڵێت :’سزایەکەی ئالڤێس زۆر بێوێنە بوو، چونکە ئەمە دەریخست کۆمەڵگاکەمان بەرامبەر ئەو زوڵم و دەستدرێژییانەی دەکرێنە سەر خانمان لێبووردە نییە و سزای توند بەسەر ئەو کەسانە دەسەپێنێت کە مافەکانی ژنان پێشێل دەکەن، ئەمە دەبێتە نموونەیەکی باش بۆ پەروەردەکردنی نەوەی نوێ، بەڵام بەداخەوە نێیمار قەرزی داوەتە ئالڤێس بۆ ئەوەی لە کەیسەکەی هەوڵی سووکردنی سزایەکەی بدات، ئەمەش کارێکی زۆر هیچ و پووچانەیە، بەڵام دڵخۆشم بەوەی قەرزەکەی نێیمار نەیتوانی سزایەکەی سەر ئالڤێس کەم بکاتەوە یان بسڕێتەوە’.

لە شاری گوازیرۆی بەڕازیلی دانیشتووانی شارەکە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو پەیکەرەی چوار ساڵ لەمەوبەر وەکو رێزێک بۆ دانی ئالڤێسیان داناوە، خەڵکی بە نووسراوی فەرمی داوایان کردووە ئەو پەیکەرە لابدرێت و بە عەلاگەی رەش رووخساری پەیکەرەکەی ئالڤێسیان داپۆشیوە، وەکو ئیدانەیەک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر خانمە بەڕازیلییەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button