ئیسپانیا

سەرۆکی یانەی خێتافی: خەریکبوو گواردیۆلا و مێسی بگوازینەوە یانەکەمان

یاریگا –

سەرۆکی یانەی خێتافی چیرۆکێکی سەرنجڕاکێشی خۆی لەگەڵ گواردیۆلا و مێسی دەگێڕێتەوە و دەڵێت ‘خەریکبوو گواردیۆلا و مێسی بگوازینەوە یانەکەمان’.

ئانخێل تۆرێس سەرۆکی یانەی خێتافی سەربوردەیەکی چەند ساڵێک لەمەوبەری خۆی دەگێڕێتەوە و دەڵێت :’ئێمە لەو کاتەی بەشداریی یۆرۆپالیگمان دەکرد، رۆژێکیان کاتێک تیروپشکی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ رادەکێشرا، چوومە لای تێکسیکی بێرستاین بەڕێوەبەری وەرزشی ئەوکاتی بارسێلۆنا، پێی گوتم دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ لاودرۆپ بکەن و بیکەنە راهێنەری یانەکەیان، منیش گوتم دەمانەوێت گرێبەست لەگەڵ گواردیۆلا بکەین، ئەویش داوای لێکردم خۆم لەگەڵ گواردیۆلا و برایەکەی قسە بکەم، گواردیۆلا رازی بوو ببێتە راهێنەری خیتافی، بەڵام دواتر بارسێلۆنا بڕیاریدا گواردیۆلا بکاتە راهێنەری تیپی یەکەمی یانەکەی’.

سەرۆکی یانە مەدریدییەکە دەشڵێت :’ئێمە نزیکبووین لیۆنێل مێسیش بگوازینەوە یانەکەمان، قسەم لەگەڵ خوان لاپۆرتاش کردبوو، بەڵام دواتر پێیان گوتم فرانک ریکارد راهێنەری ئەوکاتەی بارسێلۆنا یاریزانەکەی دەوێت، بۆیە نەمانتوانی مێسی بگوازینەوە یانەکەمان’.

مێسی و گواردیۆلا لە وەرزی 2008/2009 بەیەکەوە شەش نازناویان بۆ بارسێلۆنا بەدەستهێنا و لە یەکەمین وەرزی بەیەکەوە کارکردنیاندا، دەستکەوتێکی مێژووییان بۆ بلاوگرانا بەدەستهێنا و بەیەکەوە دوو نازناوی چامپیۆنزلیگیان بۆ بارسا بردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button