ئه‌ڵمانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

“گەڕانەوەی تۆنی کرووس زۆر یارمەتیدەرمان دەبێت”

کۆتا سەمای تۆنی...

یاریگا –

جولیان ناگلیسمان ستایشی گەڕانەوەی تۆنی کرووس بۆ ریزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکات.

پێنجشەممەی رابردوو بەشێوەیکی فەرمی تۆنی کرووس ئاشکرایکرد، لە بڕیاری وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی پاشگەزبووەتەوە، دەگەڕێتەوە ریزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 دەکات.

کرووس لە ساڵی 2021 بڕیاریدا واز لە یاریکردن بۆ ئەڵمانیا بهێنێت، ئەمەش پاش ئەوەی لە یۆرۆری 2020 لە قۆناخی چارەکی کۆتایی لەسەر دەستی ئینگڵتەڕا کرانە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە.

تۆنی رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە، بەتایبەت لەلایەن لۆتەر ماتیۆس و ئۆلی ئۆنیسی ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەکە هێرشی توندی کرایە سەر، ئەو هێرشانەش وەک هۆکارێک بۆ بڕیارەکەی کرووس دادەنرێن.

بەڵام ئەفسانە ئەڵمانییەکە ئەو دەنگۆیانەی بە ناڕاست لەقەڵەم دابوو، بەسەربردنی کاتی زیاتری لەگەڵ خێزانەکەی و سەرنج خستنە سەر ریال مەدریدی بە هۆکاری وازهێنانەکەی دانابوو.

لەدوای بڕیاری وازهێناناکەیەوە، کرووس پێنجەم نازناوی چامپیۆنزلیگ و سێیەم نازناوی لالیگای بەدەستهێناوە، پێشبینی دەکرێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بۆ وەرزێکی دیکەش نوێبکاتەوە.

جولیان ناگلسمان ئەو کەسەیە، کە توانی کرووس رازیبکات لە بڕیاری وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی پاشگەزببێتەوە، راهێنەرەکەی مانشافت دڵنیایە تۆنی لە یۆرۆی داهاتوو هاوکارییەکی گەورەی هەڵبژاردەکە دەکات.

بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بەشێوەیەکی چڕ گفتوگۆمان دەکرد، تۆنی دیدێکی روونی هەبوو بۆ دۆخی هەڵبژاردەکەمان.

لەهەر گفتوگۆ کردنێکمان هەستم بە جۆش و خرۆشێکی زیاتر دەکرد لەلایەن کرووسەوە بۆ گەڕانەوە بۆ ریزی ئەڵمانیا و بەشداریکردن لە یۆرۆی 2024.

ئەزمونی تۆنی سودێکی زۆری بۆمان دەبێت، لە ریال مەدرید رۆڵێکی تایبەتی هەیە، رێنمای لاوەکان دەکات، نیشانیان دەدات چۆن وەک بەشێک لە تیمەکە کارەکانیان بکەن.

لە یارییەکەی تۆنی یۆرۆردا دەتوانێت بە ئارامی بمێنێتەوە، هەمیشە لەژێر فشاریشدا پاسی درووست دەدات.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە مانگی ئازار بەرامبەر هۆڵەندا و فەڕەنسا دوو یاری ئامادەکاری دەکات، بڕیارە تۆنی بەشداری هەردوو یارییەکە بکات.

کرووس بە درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا 106 یاری کردووە، 17 گۆڵی کردووە و 19 گۆڵیشی درووستکردووە. نازناوی جامی جیهانی 2014ی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button