عێراقگرنگترین

یانەی قاسم بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردەوە

یاریگا –

ئەمشەو لە یارییەکانی گەڕی 16ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، قوە جەوییەی پێشەنگ میوانداری قاسمی هەژدەیەمی کرد.

لە خولەکی 29 یارییەکە بەهۆی لێدانێکی گۆڵپارێزی قاسم لە سەری ئەیمەن حوسێن، ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ قوە جەوییە هەژمارکرد.

بەڵام قاسم بە بڕیارەکە رازی نەبوو، ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی یانەکە ناڕەزایی دەربڕی و یارییەکەی راگرت، دواتر داوای لە یاریزانان کرد یاریگا جێبهێڵن و یانەکەی بە دۆڕاندا.

کەمێک لەمەوبەر یانەی قاسم بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردەوە، دەڵێن: چیدیکە هیچ یارییەکی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە بوونی سیستمی ڤار ناکەین، لە یارییەکەی نەورۆزیش ستەممان لێکرا.

بە ڤیدیۆ بینەری رووداوەکەبن:

بابەتی زیاتر

Back to top button