ئینگلتەرا

گرینوود چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی مانچستەرە

یاریگا –

مەیسن گرینوود چاوەڕێی هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی مانچستەر یونایتدە تا هەرچی زووە بگەڕێتەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد.

هێرشبەرە ٢٢ ساڵانەکە، کە ئێستا بە خواستن یاری بۆ خیتافی ئیسپانیا  دەکات، لە ١٦ یاریی خۆیدا بۆ ئەو یانەیە لە خولی ئیسپانی توانیویەتی بەشداریی لە حەوت گۆڵدا بکات و بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی هەڵکشێت، ئەوەش دەنگۆی گرنگی پێدانی یانە گەوەرەکانی هێنایە ئاراوە بەتایبەت بارسێلۆنا.

لە نوێترین پێشهاتدا، بە گوێرەی زانیارییەکانی زە سەنی ئینگلیزی، گرینوود پێی وایە هێشتا مانچستەر گەورەترین و باشترین یانەی ئەوروپایە و ئەگەر چانسی گەڕانەوەی بۆ بێتە پێشەوە ئەوا دەگەڕێتەوە.

هەمان سەرچاوە نووسیوشیەتی کە ئەگەر مان یو هەلی دووەمی پێ بدەنەوە، ئەوە بە خێراترین فڕۆکە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی کە مانچستەرە.

پێشتر لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگوباس بڵاو بوویەوە کە ئێریک تین هاگی ڕاهێنەر پەلەی نییە لە گەڕاندنەوەی و خیتافیش نرخی گواستنەوەیان پێ هەڵناسوڕێت.

گرینوود لەگەڵ کامیان کەوتووەتە گفتوگۆ، بارسا یان ڕیاڵ؟ ڕۆژنامەنووسێک کۆتا زانیاریی لایە

بابەتی زیاتر

Back to top button