ئه‌ڵمانیایۆرۆی 2024

تۆنی کروس لە بڕیاری وازهێنان لە یاریی نێودەوڵەتی پاشگەز بووەوە

یاریگا –

تۆنی کروس لە بڕیاری وازهێنان لە یاریی نێودەوڵەتی پاشگەز بووەوە و جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ریزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

تۆنی کرووس ناوەڕاستکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام گەڕانەوەی بۆ ریزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا راگەیاندووە، لەکاتێکدا دوای کرانە دەرەوەی هەڵبژاردەکەی لە یۆرۆی 2020 ئەو ناوەڕاستکارە ئەڵمانییە وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاند.

کرووس دوای سێ ساڵ دەگەڕێتەوە ریزی مانشافت و وابڕیارە جولیان ناگلیسمان راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ یارییەکانی مانگی داهاتووی مانشافت بانگهێشتی بکات و هاوینی داهاتووش کرووس لە یۆرۆ درێسی هەڵبژاردەکەی دەپۆشێت، کە ئەڵمانیا میوانداریی پاڵەوانێتییەکە دەکات.

کرووس (34 ساڵ) بە درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە 106 یاری 17 گۆڵی کردووە، لەگەڵ هەڵبژاردەکەی جامی جیهانی 2014ـی بەدەستهێنا و لە جامی جیهانی 2010 پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button