ئه‌وروپا

ڤان نیستەلڕۆی: هیچ یاریزانێک لە ئاستی مێسیەوە نزیک نییە

یاریگا- ڤان نیستەلڕۆی ئەستێرەی ناوداری پێشووتری هەڵبژاردەی هۆڵەندا و مانچستەر یونایتد بە باڵای لیۆنێل مێسی ئەرجەنتیدا هەڵدەدات، بە شێوەیەک هیچ یاریزانێکیش نزیک لە ئاستی “لا پۆڵگا” نابینێت.

لە لێدوانێکیدا کە سەرچاوە جیاوازەکانی هەواڵ بڵاویان کردۆتەوە، نیستەلڕۆی سەبارەت بە ئاستی مێسی وتی: “هیچ یاریزانێک لە ئاستی مێسیەوە نزیک نییە. پێم بڵێن کێ دەتوانێت بەو شێوەیەبێت؟ ڕۆناڵدۆ گۆڵکارێکە، ئینێستا خاوەنی ئەقڵی یاریکردنە. سەڵاح، مانێ هازارد و مباپێ نایابن. بەڵامی مێسی هەموو ئەوانەیە لە یەک یاریزاندا. ئەوەی ئەو لە یاریگادا دەیکات وەک یاریزانی پلەیستەیشنە.”

قسەکانی ئەو یاریزانە لە کاتێکدایە کە پێشووتر لە یانەکانی مانچستەر یونایتد و ڕیاڵ مەدرید هاوتیمی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بووە. بەوەش خۆی نەدزیەوە لە وەڵامی پرسیارە کلاسیکیەکە لە بەراوردکردنی نێوان دوانەی مێسی و ڕۆناڵدۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button